بەهۆی جیاوازی ئەندامێکی جەستەیەوە خەڵکی ئەم منداڵە دەپەرستن

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 21442‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لە یەکێک لە شارۆچکەکانی وڵاتی هیندستان خەڵکی منداڵێک دەپەرستن لەبەر ئەوەی بە شێکی جەستەی هاوشێوەی کلکە.

 
خەڵکی شارۆچکەکە لەو باوەڕەدان شیفام کاپوری تەمەن 6 ساڵ بەرجەستەکردنەوەی خواوەندی مەیمون (هانۆمان)ە لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک موو لەسەر پشتی لەسەر شێوەی کلک رواوە هەربۆیە پیرۆزیانکردووە و دەیپەرستن.

پاش بڵاوبوونەوەی چیرۆکی ئەم منداڵە خەڵکی لە شارەکانی دیکەوە بە گوڵەوە سەردانی ماڵی منداڵەکە دەکەن، دایکی منداڵەکە دەڵێت: لەبەر ئەوەی رۆژانە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی سەردانیان دەکەن ناتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی بژین.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure