نامۆترین نەشتەرگەری بۆ گۆڕینی پەنجەی قاچ و بۆ دەست ئەنجامدرا

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 949‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پەنجە گەورە 50%ی فەرمانەكان دەست جێبەجێدەكات و یەكێكە لە سیما دیارەكانی مرۆڤ .

لە نەشتەرگەرێكی نامۆدا  پزیشكەكان  توانیان پەنجەی كوڕێكی گەنج بگۆڕن كەلەكاتی ئامادەكردنی  دیارییەك بۆ هاوڕێكەی بڕیویەتی.

ئایدن ئەدكنز، گەنجێكی دانیشتوی میشیگانە  سەرقاڵی بڕینەوەی دار بووە بۆ ئەوەی دیارێك بۆ هاوڕێكەی دروست  بكات و لەكاتی بڕینەوەی دارەكان  پەنجەی خۆی دەبڕێت و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە پێیان وتووە كە تا 4 كاتژمێری تر دەتوانن پەنجەكەی بۆ دابنێنەوە ئەگەر بیدۆزنەوە، بەڵام دوای گەڕان بەدوایدا خێزانەكەی نەیانتوانی پەنجە بڕاوەكەی بدۆزنەوە بۆیە تەنها شوێنی برینەكەیان دووریەوە .

و دوای مانگێك پزیشكەكان پێیان وت كە دەتوانێت پەنجەی قاچی لەبری ئەو پەنجەیە بۆ دابنێنەوە  و دواتر ئادكنز ئەو نەشتەرگەریەی لە نەخۆشخانەی میشیگان ئەنجامداوە و پەنجەی قاچی چەپی بۆ دانانەوەی پەنجە گەورەكەی دەستی كەبڕدابۆوە بەكار هێنا .

ئەو جۆرە نەشتەرگەریانە كە دەچێتە چوارچێوەی نەشتەرگەری جوانكاریەوە بۆ یەكەم جار لە لایەن پزیشكێكی نەمساوی لە ساڵی 1897 ئەنجامدراوە و لەو كاتەوە ئەو جۆرە نەشتەرگەریانە بەرەو پێشتر چوون و بەردەوام ئەنجام دەدرێن.

 

پێداچوونەوە:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure