ئەم وێنەیە کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە...بزانە چیرۆکەکەی چییە؟

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 1628‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پیاوێكی چینی رەفتارێكی هەتا بڵێی مرۆڤانەی ئەنجام دا كە كاریگەری كردە سەر ملیۆنەها كەس لە جیهاندا  كاتێك لەگەڵ هاوسەرە دووگیانەكەی لە چاوەڕانی پزیشكدابوون  و بۆ ئەوەی هاوسەرەكەی پشوو بدات پشتی خۆی بۆ دەكاتە كورسی و لەسەری دادەنیشێت.

 لەو ڤیدیۆیەدا دەردەكەوێت ژنەكە دووگیانە و ماندووە و هەوڵدەدات بە پێوە بوەستێت، بەڵام قاچەكانی سڕ بوون دوای ئەوەی ماوەیەكی درێژ لەدەرەوەی ژووری پزیشكەكە لە چاوەڕوانیدا ماوەتەوە كە بۆ دڵنیایی لە سەلامەتی خۆی و كۆرپەلەكەی سەردانی نەخۆشخانەی كردبوو. 

لەو كاتەدا هاوسەرەكەی خۆی دەچەمێنێتەوە  و پشتی خۆی دەكاتە كورسی بۆ ئەوەی هاوژینەكەی پشوو بدات و سەرەرای ئەوەش بتڵێك ئاویشی پێ دەدات بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە كە تینویی نییە .
پۆلیسی هیجانگ كە شارێكە سەر بە هیلو نج جیانگە لە باكوری رۆژهەڵاتی چین ڤیدیۆكەی بڵاوكردۆتەوە و باسی لە رۆڵی ئەو پیاوە كردووە كە هەستی بەرپرسیاریەتی و مرۆڤ دۆستی كردووە .

هەر لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤیدیۆكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لە رۆژی یەكشەممەی پێشووە تا ئێستا بە ملیونەها بینەری هەبووە . 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure