لە گەشتێكی ئاسمانیدا ژنێك دووپشك پێوەی دەدات

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 810‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

لە رووداوێكی نامۆدا و لەكاتی ئەنجامدانی گەشتێكی ئاسمانیدا ژنێك لەناو فڕۆكەی كۆمپانیای هێڵی فڕۆكەوانی یونایتد ئەیرلاینز ی ئەمریكی دووپشك پێوەی دەدات.

پێگەی تی ئێم زێت بڵاویكردەوە: ئەو ژنە لە فرانسیسكۆوە بەرەو ئیتلانتا گەشتی كردووە  كاتێك بونەوەرێكی ژەهراوی لە ئاسمان پێوەی داوە.

ئەو ژنە دەڵێت: هەستی بە ئازاری پێیەكانی كردووە كە دواتر دەچێتە تەوالێتی فڕۆكەكەوە بۆ ئەوەی بزانێت چییە دەبینێت دووپشكێكی زیندوو لەناو پانتۆڵەكەی دەكەوێتە خوارەوە و دواتر تیمی فڕۆكەوانی ناو فڕۆكەكە دەیگرن.

لەكاتی نیشتنەوەی فڕۆكەكە ژنەكە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرێت. 

پێداچونەوە: ئەڤین

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure