پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 3184‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كاوڕ
تۆ كه‌سێكى دوودڵیت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌لانه‌ى بۆت ده‌ڕه‌خسێت، كارى زۆر باشت لێ هه‌ڵده‌كه‌وێت، هه‌وڵبده‌ خۆت یه‌كلابكه‌یته‌وه‌ و كارێكى باش هه‌ڵبژێریت، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌لانه‌ ته‌نیا ئه‌م ماوه‌یه‌ بۆت ده‌ڕه‌خسێن و چیتر نامێنن.

گا
به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ كاره‌كه‌تدا به‌ره‌وپێش ده‌چیت، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ ناحه‌زت بۆ دروستبێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاگادارى خۆت بیت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كه‌ویته‌ كێشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانت.

دووانه‌
به‌هۆى پشتگوێخستنى كاره‌كه‌ته‌وه‌ زیانى مادى ده‌كه‌یت و پێویسته‌ له‌داهاتوودا زۆر ئاگاداربیت.

قرژاڵ
ئه‌مڕۆ رۆژێكى زۆر گرنگه‌ له‌ ژیانت، به‌ڵام له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت توشى كه‌مێك كێشه‌ ده‌بیته‌وه‌ و پێویسته‌ ئاگاداربیت و هه‌وڵبده‌ به‌شێوه‌یه‌كى دیپلۆماسى چاره‌سه‌ریان بكه‌.

شێر
سه‌ره‌تایه‌كى باش و كاتێكى گونجاوه‌ بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ پلانت بۆى داناوه‌ و دواتخستووه‌، ته‌نیا به‌ئاسانى بیرى لێبكه‌ره‌وه‌ و كاردانه‌وه‌ت بۆ هیچ شتێك نه‌بێت به‌بێ بیركردنه‌وه‌.

فه‌ریك
به‌ده‌ست فشارى زۆرى سه‌ر كاره‌كه‌ته‌وه‌ ده‌ناڵێنیت و كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ده‌روونت ده‌بێت، تۆ كه‌سێكیت ناتوانیت له‌ژێر فشاردا كار بكه‌یت، پێویسته‌ ئارامبیت و له‌سه‌رخۆ هه‌موو كاره‌كانت راپه‌ڕێنیت.

ته‌رازوو  
به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رێنى بیر له‌ بابه‌ته‌كان مه‌كه‌ره‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌وانه‌یه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌لێكى مه‌زن له‌ ژیانتدا له‌ده‌ست بده‌یت، كات وه‌كو زێڕ وایه‌ بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ چه‌ند شتێكى باش له‌ كاره‌كه‌تدا ئه‌نجام بدیت بۆئه‌وه‌ى سه‌رنجى ئه‌وانیتر به‌ده‌ستبێنیت له‌ كاره‌كه‌تدا.  

دووپشك  
ئه‌مڕۆ به‌ختت باشده‌بێت و له‌وانه‌یه‌ هه‌نگاوێكى باش له‌ ئامانجه‌كه‌ت بچیته‌ پێشه‌وه‌، بۆیه‌ تا كۆتایى ڕۆژه‌كه‌ هه‌ست به‌ دڵخۆشى ده‌كه‌یت.

كه‌وان  
له‌مڕۆدا ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت كۆنترۆڵى كاروباره‌كان بگریته‌ ئه‌ستۆ و بڕیاره‌كان خۆت بیده‌یت، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌دوایدا دڵه‌ڕاوكێت بۆ دروست بكات.

گیسك  
له‌نێوان هاوڕێكانتدا رێزێكى تایبه‌تیت ده‌بێت و له‌وانه‌یه‌ له‌ كاره‌كه‌تدا سه‌ركه‌وتنێكى وه‌ها به‌ده‌ست بهێنیت كه‌ هه‌رگیز پێشتر سه‌ركه‌وتنى له‌و جۆره‌ت به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.

سه‌تڵ  
پێویسته‌ زۆر ئاگادارى خۆتبیت، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ندێك هاوڕێى خراپت هه‌یه‌ كاریگه‌رى خراپیان هه‌یه‌ بۆت به‌ لاڕێتدا ده‌به‌ن، پێویسته‌ له‌و كه‌سانه‌ دوور بكه‌ویته‌وه‌ و پشتگوێیان بخه‌یت. 

نه‌هه‌نگ 
پێویسته‌ خۆت ئاماده‌ بكه‌یت، له‌وانه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووى كێشه‌ى خێزانى ببیته‌وه‌، گرنگترین شتیش كه‌ بیكه‌یت ئه‌وه‌یه‌، سه‌ردانى هه‌ندێك كه‌سى شاره‌زا بكه‌یت بۆئه‌وه‌ى هه‌ندێك ڕێوشوێنى باشت بۆ دانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure