ئاگاداربە!! خواردنی برنج بەم شێوەیە مەترسیدارە

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 12271‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

پسپۆران هۆشداری دەربارەی خواردنی برنجی کۆنی پێش رۆژێک دەدەن و دەڵێن ئەگەر بە شێوەیەکی دروست هەڵنەگیرێت زیان بە تەندروستی دەگەینێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک.

 
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، ئامادەکردنی برنج هەموو بەکتریاکانی ناوی ناکوژێت و ئەگەر لە پلەی گەرمی ئاسایی ژووردا هەڵبگیرێت ئەگەری توشبوون بە ژەهراویبوونی خۆراک زیاتر دەکات.

لەوبارەیەوە دکتۆر "بینیامین شابمان" دەڵێت "بەکتریای (Bacillus cereus)ی ناو برنج و شۆربا زۆر بە خێرایی گەشەدەکات لەناو ئەو خواردنانەی لە پلەی گەرمی ژووری ئاسایدا هەڵدەگیرێن".

ئەم بەکتریایە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و ئەگەر چارەسەر نەکرێت کێشەی زۆر مەترسیدارتری لێ دەکەوێتەوە و لە هەندێ حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی مردن.
بۆیە پێویستە پاش ئامادەکردنی برنج گەر مایەوە برنجەکە دەبێت لە 5-15 پلەی سەدیدا هەڵبگیرێت تاوەکو بەکتریا لەسەری گەشە نەکات.

وەرگێران: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure