سێ سوودى به‌كارهێنانى ئاوى گه‌رم بزانه‌

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 3160‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زۆربه‌ى ژنان به‌ده‌ست ئازاری مله‌وه‌ ده‌ناڵێنن یاخود به‌رده‌وام توشی ره‌قبوون و ته‌شه‌نوج ده‌بنه‌وه‌ و توشی ئازاری گه‌ده‌ده‌بن كه‌ به‌هۆی سوڕی مانگانه‌وه‌ رووده‌دات،  به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن كه‌  ئاوى گه‌رم هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات .

پێگه‌ى  براید ساید چه‌ند سوودێكى ئاوى گه‌رمى خستۆته‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند نه‌خۆشێك كه‌ بریتیه‌ن له‌:


- واده‌كات منداڵه‌كه‌ زوتر خه‌وی لێ بكه‌وێت
منداڵان له‌ گه‌وره‌كان زیاتر توشی هه‌ستیاری ده‌بن و حه‌زده‌كه‌ن له‌ژوورێكى گه‌رمدا بخه‌ون بۆیه‌ زۆربه‌یان ده‌ستده‌كه‌ن به‌گریان ئه‌گه‌ر له‌نزیك دایكیانه‌وه‌ نه‌بن، ده‌توانیت شوشه‌یه‌ك پڕ بكه‌یت له‌ئاوى گه‌رم و لای قاچی منداڵه‌كه‌وه‌ دایبنێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌گه‌رمى بكات و زووتر بخه‌وێت.

- هێوركردنه‌وه‌ى قۆڵۆن 
نه‌خۆشی قۆڵۆن یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ درێژ خایه‌نه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا كارێكى قورسه‌ و یه‌كێك له‌و رێگا به‌سوودانه‌ى ده‌توانێت ئازاره‌كه‌ى كه‌مبكاته‌وه‌ به‌كارهێنانى شوشه‌یه‌كى پڕ له‌ئاوى گه‌رم و له‌سه‌ر سكت دایبنێ.

- كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاری مل 
زۆربه‌مان به‌ده‌ست ئازاری مله‌وه‌ ده‌ناڵێنین كه‌ به‌هۆی كاركردن بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى به‌رده‌وام یاخود به‌هۆی جوڵه‌یه‌كى هه‌ڵه‌وه‌ توشمان ده‌بێت،  بۆیه‌ ده‌توانن ئاوى گه‌رم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كاربهێنن، چونكه‌ ئاوى گه‌رم ماسولكه‌كان خاو ده‌كاته‌وه‌ و سوڕی خوێن باشتر ده‌كات. 

پ: ئا.ح
بڵاوکردنەوە: س.ن  




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure