ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌ى سه‌وز له‌سه‌ر سنگى مریشك نیشانه‌یه‌ بۆ چى؟

تەندروستی :: 07/12/2019‌ :: 2282‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


سنگى مریشك به‌ شێوازى جیاجیا بۆ خواردن ئاماده‌ده‌كرێت و خواستێكى زۆری له‌سه‌ره‌، به‌ڵام هه‌ندێك كات نیشانه‌یه‌كى سه‌وز له‌سه‌ر سنگى مریشكه‌كه‌ ده‌بینرێت كه‌ زۆربه‌ى كات هۆكاره‌كه‌ى نازانرێت. 

دكتۆره‌ شیرین زه‌كى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌لامه‌تى خۆراك له‌ سه‌ندیكای ڤێته‌رنه‌ری ده‌ڵێت: "ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌ ماسولكه‌ى ناوه‌وه‌ى سنگه‌كه‌ رووده‌دات به‌تایبه‌ت له‌ناو ماسولكه‌ى سنگى مریشكه‌ گه‌وره‌ و قورسه‌كان  یان ئه‌و مریشكانه‌ى زۆرباڵیان ده‌جوڵێنه‌وه‌".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئه‌و نیشانه‌یه‌ به‌هۆی كه‌مى ئۆكسجینه‌وه‌ رووده‌دات و ئۆكسجین  كه‌متر ده‌گاته‌ ماسولكه‌كان، بۆیه‌ توشی خراپبوونى ماسولكه‌كان ده‌بێت، ره‌نگه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت بۆ سه‌وز یاخود ره‌ساسی  و بۆنێكى ناخۆشی لێ دێت".

شیرین ده‌ڵێت: "ئه‌و مریشكانه‌ بۆ به‌كارهێنان ته‌ندروستن و ئاسایین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و به‌شه‌ی لێبكرێته‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌كه‌ى گۆڕاوه‌".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure