ڤیدیۆ: بزانە بەناوى سوپرایزەوە چى لە هاوسەرەکەى دەکات!

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 1060‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا میدیاکارێکى ئیماراتى بەناوى سوپرایزەوە سووکایەتى بە خێزانەکەى دەکات و بەمقەست پارچەیەک لە قژى دەبڕێت.

 

لە گرتە ڤیدیۆکەدا ئەحمەد ئەلخەمیس بە مەشاعل ئەلشحى خێزانى دەڵێت:"چاوەکانت دابخە چونکە سوپرایزێکى خۆشم هەیە بۆت، ئەویش بە خۆشحاڵیەوە چاوەکانى دادەخات و ئەحمەدیش بەمقەست پارچەیەک لە قژى دەبڕێت و دەیداتە دەستى".

 

کاتێک  پارچە قژەکەى دەبینێت شۆک دەبێت و بڕواناکات چۆن ئەو کارەى بەرامبەر ئەنجامداوە بۆیە یەکسەر بەجنێودان دەکەوێتە لێدانى.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
بڵاوکردنەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure