ناوهێنانى سەدام لە یارییەکى نێوان کوێت و ئوردون دا هەرادەنێتەوە.. ڤیدیۆکەى ببینە

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 2158‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


گرتە ڤیدیۆیيەک لە یوتیوب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا مەى عیدان ژنە ئەکتەر و میدیاکارى کوێتى هێرشدەکاتە سەر گەلى ئوردن و رایدەگەیەنێت، کە خەڵکى کوێت لە ناوهێنانى سەدام حسین ناترسن و دەبوایە حکومەتى ئوردون هەموو ئەو کەسانەى دەستگیربکردایە کە بەناوى سەدام حوسێنەوە سووکایەتییان بە کوێتییەکان کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە جەماوەر و هاندەرانى ئوردونى لەکاتى بەڕێوەچوونى یاریی تۆپى پێی نێوان کوێت و ئوردون بۆ پاڵەوتنەکانى جامى جیهانى 2022 درووشمێکیان بە ناوى سەدام حسین لەناو ئەو یاریگایەدا دەووتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا مەى عیدان دەڵێت: "نەدەبوایە خەڵکى ئوردن ئەو درووشمەیان بە ناوى ئەو دیکتاتۆرە گۆڕبەگۆڕە بوتایەتەوە، چونکە گەلى کوێت لە ناوهێنانى ناترسێت، بڕوابکەن خەڵکى ئوردوون کوێتییان خۆش ناوێت، ئەگەر نا بۆچى حکومەتەکەیان بێدەنگە و هیچ هەڵوێستێکى تاکو ئێستا نەبووە".

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure