خوێندكارێك كوژرا

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 1285‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


خوێندكارێكى عومانى له‌ته‌مه‌نى بیسته‌كان كه‌ به‌مه‌به‌ستى خوێندن چۆته‌ بریتانیا به‌هۆی كاتژمێره‌كه‌ى ده‌ستیه‌وه‌ به‌چه‌قۆ هێرشده‌كرێته‌ سه‌رى و ده‌كوژرێت.


دوو كه‌س له‌ له‌نده‌ن به‌ چه‌قۆ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر محه‌مه‌د بن عه‌بدوڵا عرێمى  ته‌مه‌ن 26 ساڵ، بۆ ئه‌وه‌ى كاتژمێركه‌ى ده‌ستى ببه‌ن كه‌ له‌ براندى رۆلێكسه‌ كوشتویانه‌.

ئه‌و خوێندكاره‌ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ به‌مه‌به‌ستى خوێندن له‌ بریتانیایه‌.

باڵیوزخانه‌ى عومان له‌ له‌نده‌ن له‌سه‌ر پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی له‌ تویته‌ر سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ى خێزانى محه‌مه‌دى قوربانى كردووه‌.

رۆژنامه‌ى ئه‌ستاندرد بڵاویكرده‌وه‌، خوێندكاره‌ عومانیه‌كه‌ له‌ شوێنى روداوه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و رووداوه‌شدا دوو كه‌س برینداربوون و گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.  

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure