منداڵێک لەناو نەخۆشخانەی منداڵبوون دەدزرێت

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 963‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ژنێکى کازاخستانى بەتۆمەتى دزینى منداڵێکی تازە لەدایک بوو و فرۆشتنى بە کەسێکى دیکە بە 7 ساڵ زیندانى دەکرێت.

ئەسیل چابانۆفا تەمەنى 22 ساڵە و لە نەخۆشخانەى لەدایک بوونى تاراز لە هەرێمى جامبیل کۆرپەیەکى تازە لەدایکبووى بە نیازى فرۆشتن دزیوە و خسویەتییە ناو جانتایەکەوە و لە دەرگاى خزمەتگوزارى پشتەوەى ئەو نەخۆشخانەیە دەرچووە.

بە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، کە دایکى ئەو منداڵە رۆیشتووە بۆ نان خواردن و کارمەندە چاودێرەکەش رۆیشتووە وەڵامدانەوەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى، ئەو دزەش بە هەلى زانیوە و کۆرپەکەى دزیوە.

دواى پشکنین و بەدواداچوون ئەو ژنە دزە و موشتەرییەکە لە ناو یەکێک لە ئۆتێلەکان لە نزیک ئەو نەخۆشخانەیە دەستگیر دەکرێن و دزەکەش لە کاتى دادگایی کردنى دان بە تاوانەکەیدا دەنێت کە بەنرخى 1576 پاوەن فرۆشتویەتى و لە ئەنجامدا بە 7 ساڵ زیندانى سزادەدرێت و کۆرپەکەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ دایکەکەی.


وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure