ئه‌م وه‌رزشه‌ یارمه‌تی ژنان ده‌دات زووتر دووگیان بن

تەندروستی :: 07/12/2019‌ :: 803‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاشكرایده‌كات، یۆگا یارمه‌تى ژنان ده‌دات زووتر دووگیان بن  و ئاستى پیتاندنیان به‌هێزتر و به‌رزتر ده‌كات.

توێژه‌رانى پێگه‌ى  ڤێری ویڵ فاملی ده‌ڵێن: "یۆگا كاریگه‌ری له‌سه‌ر  ته‌ندروستى سۆزداری ژنان هه‌یه‌، ئه‌و ژنانه‌ى یۆگا ده‌كه‌ن ژیانى هاوسه‌رگیریان  باشتره‌ به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ى ئه‌و جۆره‌ وه‌رزشه‌ ئه‌نجامناده‌ن، هه‌روه‌ها یۆگا ده‌بێته‌هۆی رزگاربوون له‌ كێشه‌ سۆزداریه‌كانیان".

توێژه‌رانى ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن: "یۆگا پشوو و ئارامى به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها هه‌ستى رازیبوون زیاتر ده‌كات، مه‌زاج و مۆراڵی مرۆڤ باشتر ده‌كات و دوو دڵی و دڵ ته‌نگى و قه‌له‌قی ناهێڵێت و ته‌ندروستى ده‌روونى باشتر ده‌كات كه‌ به‌هۆی سوڕی خوێنى مانگانه‌وه‌ توشی ژنان ده‌بێت".

پزیشكانى ئه‌و پێگه‌یه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌خێزان ئامۆژگاری ژنان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "ده‌بێت زیاتر له‌ جارێك له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌  یۆگا و وه‌رزشه‌كانى تر ئه‌نجامبده‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ى كێشى نمونه‌یت پێ ده‌به‌خشێت  و یارمه‌تیت ده‌دات زووتر دووگیان بیت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن: "ده‌بێت یۆگا له‌ شوێنى سه‌وزایی و فراوان ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌روون ئارامتر بكاته‌وه‌". 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure