بە دەنگى گریانى منداڵەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ژیان.. چیرۆکەکەى بخوێنەوە

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 12836‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ژنێکى ئەمریکى تەمەن 42 ساڵ بەهۆى پێکانەوە زیان بە مێشکى دەگات و دەچێتە حاڵى کۆماوە و پزیشکانیش بێهیوایی خۆیان لە چارەسەرکردنى رادەگەیەنن، بەڵام دواى تێپەڕبوونى یەک مانگ بەدەنگى گریانى منداڵەکەى هۆشى دەگەڕێتەوە و لە مردن رزگاریدەبێت.

 
ماریا لاورا بەسوارى ماتۆڕەوە تووشى رووداوێکى پێکدادان دەبێت و بەوهۆیەوە زیان بە مێشکى دەگات و دەچێتە حاڵەتى کۆماوە، پزیشکانیش بە هاوسەرەکەى رادەگەیەنن کە چارەسەرى ئەستەمەوە و واباشترە ئەندامانى جەستەى ببەخشێتە ئەو نەخۆشانەى پێویستییان پێی هەیە، بەڵام هاوسەرەکەى بەهۆى یەکێک لە پشکنینەکانەوە کە تێیدا هاتووە "دەمارێکى سەرەکى مێشکى کاردەکات، بێهیوا نابێت و ئەو بەخشینە رەتدەکاتەوە".

ئەوەى سەیرە دواى تێپەڕبوونى 30 رۆژ بەدەنگى گریانى منداڵەکەی دەکەوێتە جوڵە و دواى چەند چرکەیەک بەتەواوەتى هۆشى دەگەڕێتەوە و لە مردن رزگاریدەبێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure