دەستى مێردە نەخۆشەکەى ماچ دەکات و کۆتایی بە ژیانى هەدووکیان دێت

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 836‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پیاوێکى ئەمریکى لە تەمەنى 88 ساڵیدا تووشى نەخۆشى شێرپەنجە دەبێت و بەوهۆیەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە دواى تێپەڕبوونى چەند کاتژمێرێک هاوسەرەکەى لە حەسرەتدا  تووشى نەخۆشى دڵ دەبێت و بەوهۆیەوە هەردووکیان گیان لەدەستدەدەن.

کاتێک رۆبەرت جۆنسن لە نەخۆشخانەى ویلایەتى مینیسۆتا لە ژێر چاودێرى پزیشکدا دەبێت کۆرینى خێزانى سەردانى دەکات و لە حەسرەتدا تووشى نەخۆشى دڵ دەبێت و بەوهۆیەوە لە تەنیشت مێردەکەیەوە لەو نەخۆشخانەیە دەخەوێندرێت و دەکەوێتە ژێر چاودێریی پزیشکى چڕ.

دەوترێت کۆرین لەسەر قەرەوێڵەکەى هەڵدەستێت و دەستەکانى مێردەکەى ماچ دەکات، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ شوێنەکەى خۆى و دواى کاتژمێرێک گیان لەدەستدەدات، بۆیە پزیشکان پەردەى نێوان هەردوو قەرەوێڵەکە دادەخەن.

کاتێک مێردەکەى بەو هەواڵە دەزانێت ئەویش دواى تێپەڕبوونى 33 کاتژمێر لە خەفەتدا گیان لەدەستدەدات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure