له‌ ئه‌مریكا ناوى محه‌مه‌د زۆرترینه‌

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 516‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

رۆژنامه‌ى واشنتن ئیكزامینەری ئه‌مریكى بڵاویكرده‌وه‌: ناوى محه‌مه‌د پێشەنگی ئه‌و 10 ناوه‌ بووه‌ كه‌ ساڵی 2019 زۆرترین جار له‌ ئه‌مریكا تۆماركراوه‌.


كۆمپانیای بەیبی سه‌نته‌ر بۆ توێژینه‌وه‌ى ئه‌مریكى راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆی بۆ ساڵى 2019 بڵاوكردووەته‌وه‌ و تێیدا ئاشكرای ده‌كات ناوى محه‌مەد له‌و ساڵه‌دا زۆرترینه‌.

لیندا مورای سه‌رۆكى سه‌نته‌ری بەیبی سه‌نته‌ر رایگه‌یاند: ئه‌و خێزانانه‌ موسڵمانانه‌ى كه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ژین زۆرتر ناوى پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د له‌ منداڵه‌كانیان ده‌نێن.

و ئه‌و 10 ناوه‌ى زۆرترین رێژه‌یان تۆماركردووه‌ بۆ كوڕان له‌ ساڵى 2019دا له‌ ئه‌مریكا ریزبه‌ندیه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه‌یه‌: لیام و جاكسون و نوح ئایدن، بۆ كچانیش: ئۆلیڤیا و سۆفیا و ئیڤا و ئیمیلیا.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاشكراشیكردووه‌ له‌ لیستى به‌یبی سه‌نته‌ر ناوه‌كانى سیمبا و ئاڵتونیش به‌رێژه‌یه‌كى زۆر تۆماركراوه‌ به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبونه‌وه‌ى فیلمه‌ نوێكه‌ى دیزنى به‌ناوى لیون كینگ. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure