گەنجێک منداڵێکی شەش ساڵان لە نهۆمی دەیەمەوە دەخاتەخوارەوە

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 1230‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵان هه‌وڵیدا منداڵێكى فڕه‌نسی ته‌مه‌ن 6 ساڵان بكوژێت و له‌ نهۆمى ده‌یه‌مه‌وه‌ له‌ باڵه‌خانه‌ى پێشه‌نگای هونه‌ری تاتى مۆدێرن و له‌به‌رچاوى خه‌ڵكى خستیه‌ خواره‌وه‌.


جونتى برافیری ته‌مه‌ن 18 ساڵان له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌و وڵاته‌ دانی بەوەداوە ناوە ئه‌م كاره‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ناوی بچێتە مانشێتی رۆژنامه‌كانەوە و لە میدیاکانەوە دەرکەوێت.

بەهۆی رووداوەکە منداڵەکە تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە و قۆڵەکان و قاچی و بڕبڕەی پشتیشی شکاوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیڵی مەیڵ، ئەو کوڕە منداڵەکەی لەدایک و باوکی رفاندووە و دواتر لە نهۆمی دەیەم خستوویەتیە خوارەوە، پزیشکەکانیش دەڵێت تاوانبارەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە.

ئاماژە بەوەش دەکات: سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونى چوار مانگ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا هێشتا منداڵه‌كه‌ ناتوانێت هه‌ر چوار په‌لی بجوڵێنێت و به‌رده‌وام له‌تاو ئازاری جه‌سته‌ى به‌خه‌به‌ره‌ و له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌.  

 

بڵاوکردنەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure