ڤیدیۆ: تەقە لە سەماکەرێک دەکرێت

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 6563‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ له‌ ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه‌ له‌ گوندێك له‌ ویلایه‌تی ئوتارپرداشی وڵاتی هیندستان بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ تیایدا سه‌ماكه‌رێك دوای ئه‌وه‌ی سه‌ماكه‌ی ده‌وه‌ستێنێت تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەکرێت.


وتەبێژی پۆلیسی هیندستان لە لێداونێكدا بۆ كه‌ناڵی بی بی سی ده‌ڵێت: هێرشبه‌رەكه‌ دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی هه‌ڵاتووه‌، به‌ڵام ئێمە ناسیومانه‌ته‌وه‌ و به‌م نزیكانه‌ ده‌ستگیری ده‌كه‌ین.

توندوتیژی له‌ ئاهه‌نگه‌كانی هیندستان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو په‌ره‌یسه‌ندووە و زۆربه‌ی بانگهێشتكراوه‌كان له‌ مه‌راسیمه‌كاندا  له‌گه‌ڵ خۆیان چه‌ك هه‌ڵده‌گڕن و زۆرجار به‌كاری دەهێنن.

 

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure