3 ملیۆن یۆرۆی لە نەشتەرگەری جوانکاریدا خەرج کردووە... بزانە ئێستا چی لێهاتووە

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 38423‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

خانمێكی 75 ساڵان دوای  ئه‌وه‌ی له‌ كێبه‌ركێیه‌كدا ده‌بێته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتێكی چه‌ند ملیۆن یۆرۆی، یه‌كه‌م كارێك كه‌ ئه‌نجامیدا، ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگری جوانكاری بوو.


ئه‌و خانمه‌ كه‌ ناوی مێلیسا-یه‌ دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر گه‌نج بووەتەوە و ته‌نانه‌ت یه‌ك چرچ و لۆچیش له‌ روخساری نابینرێت.

مێلیسا  كه‌ له‌و كێبه‌ركێیه‌دا 4 ملیۆن یۆرۆی بردووەتەوە، 3 ملیۆن یۆرویی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری راكێشانى روخساری خه‌رج ده‌كات و له‌ ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كە زۆر خۆشحاڵە.
 
ئه‌و خانمه‌ به‌ ساڵاچووه‌ كه‌ ئێستا وه‌كو خانمێكی گه‌نج ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ گۆنا و لێوه‌كانیشی بۆتۆكس و فیله‌ری به‌كارهێناوه‌ و به‌ نیازه‌ دوای ئه‌مانه‌ نه‌شته‌رگه‌ری لووتیش ئه‌نجامبدات و كێشه‌ی  ددانه‌كانیشی چاره‌سه‌ر بكات.
 
وێنە:

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure