وێنه‌: ژنێك ده‌مرێت و دوای چه‌ند كاتژمێرێك زیندوو ده‌بێته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 1514‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بریتانیا ژنێكی 34 ساڵ دڵی ده‌وه‌ستێت و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌مرێت به‌ڵام پاش شه‌ش كاتژمێر زیندوو ده‌بێته‌وه‌، پزیشكه‌كان ئه‌م رووداوه‌ به‌ موعجیزه‌ وه‌سف ده‌كه‌ن.

به‌ پێی رۆژنامه‌ی ده‌یڵی مه‌یڵ، ئۆدری شۆمان له‌ ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی له‌ ئیسپانیا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌چن بۆ شاخه‌وانی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ چیاكان پله‌ی له‌شی زۆر داده‌به‌زێت و بێ هۆش ده‌بێت و دواتر ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، له‌وێ پزیشكه‌كان بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ دڵی لێنادات و پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌وڵێك بۆ رزگاركردنی شكست ده‌هێنێت پزیشكه‌كان مردنه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نن.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مووانی تووشی شۆك كرد ئه‌وه‌بوو كه‌ ئۆدری پاش شه‌ش كاتژمێر له‌ راگه‌یاندنی كاتی مردنی زیندوو ده‌بێته‌وه‌، ئێدواردۆ ئارجۆدۆ یه‌كێك له‌ پزیشكه‌كان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی روویداوه‌ موعجیزه‌یه‌ك بووه‌ ئێمه‌ چه‌ند جارێك پشكنینمان بۆ كرد و دڵی له‌ لێدان وه‌ستابوو.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure