بزانه‌ سه‌حه‌ر دوای ئازادکردنی چی لێهاتووه‌

هەمەڕەنگ :: 07/12/2019‌ :: 26823‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌حه‌ر ته‌به‌ر ناسراو به‌ (بووكی مردووه‌كان) و كچه‌ ترسناكه‌ی ئێران، ماوەیەک بەرلەئێستا بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند تۆمەتێکی دیکە دەستگیکرا.


سه‌حه‌ر كه‌ ناوی راسته‌قینه‌ی "فاتمه‌"یه‌ سه‌ره‌تا به‌نیاز بوو خۆی وه‌كو ئه‌ستێره‌ی جیهانی ئه‌نجێلینا جیولی لێبكات، به‌ڵام دوایی كه‌ وه‌كو جیولی ده‌رنه‌چوو، به‌ چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییەکی دیكه‌ و دابه‌زاندنی كێش و هه‌روه‌ها بە مەیکئەپ شێوه‌ی خۆی هاوشیوه‌ی زۆمبییەکان لێکرد و بەشێوەیەکی ترسناك خۆی دەردەخست.

سه‌حه‌ر دوای ئه‌و كارانه‌ ژمارەی فالۆوەرزەکانی لە ئینستاگرام بەشێوەیەکی گەورە زیادی کرد و بووە یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا ڤیدیۆ و وێنه‌ی ترسناكی خۆی بڵاوده‌كرده‌وه‌، سكاڵایه‌كی زۆری له‌ لایه‌ن خێزانه‌ ئیرانییه‌كانه‌وه‌ لێكراو و له‌ ئه‌نجامدا به‌ چه‌ندین تۆمەت و له‌وانه‌، بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژى، بێ ڕێزیكردن به‌ ئایین و پیرۆزییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بێ ره‌وشتی و پێشێلكردنی نه‌ریته‌كان و دابین كردنی بژێوی ژیان له‌ رێگەی كار و پیشه‌ی رێپێنه‌دراوه‌وه‌، ده‌ستگیركرا.

دوای ده‌ستگیركردنی سه‌حه‌ر دانی به‌ تاوانه‌كانیدا ناوه‌ و بڕیاریدا وه‌كو كچێكی ئاسایی بژی و په‌یجه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی له‌ ئینستاگرام داخرا. و داترا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ئازادکرا.

نوێترین وێنەکانی سەحەر دوای ئازادکردنی:



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure