لە ئۆنلاین مۆبایلێکی ئایفۆنی کڕی ئەوەی بۆیان ناردبوو باوەڕپێنەکراو بوو

هەمەڕەنگ :: 08/12/2019‌ :: 869‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

بیر لەوە بكەرەوە ماوەی ساڵێكە تۆ چاوەڕێی ئەوەی كە ئامێرێك بكڕیت كە زۆرت حەز لێیە، بەڵام دواتر شتێكت پێ دەگات كە هیچ پەیوەندی بە ئەلیكترونیات نییە.

 پێگەی فۆكس نیوز بڵاویكردەوە، لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا جون براون ویستی هەینی رەش بكاتە هەلی بەدەست هێنانی كاتژمێرێكی ئەپڵ كە داشكاندێكی باشی بۆ كراوە بە نرخی 387 دۆلار، بەڵام لەبری كاتژمێرەكە فڵچەیەكی پاككەرەوەی توالێتی پێگەیشت كە نرخەكەی 5 دۆلارە .

جون براون دەڵێت: پێش كریسمیسە و تەنها یەك كاتژمێری ئەپڵم دەویست و دەمێكە چاوەڕێی دەكەم چاوەڕێم كرد هەتا هەینی رەش هات و داوام كرد و دواتر بۆیان ناردم بۆ شوێنی كارەكەم، بەڵام كاتێك پۆستەكەم وەرگرت ولەبەردەم فەرمانبەرانی پێشوازی كردمەوە هەمویان دەستیان كرد بە پێكەنین و منیش زۆر توڕە بووم و هەوڵم دەدا خۆم كۆنترۆڵ بكەم .

براون بە تۆڕی ئێس دەبلیو ئێن ئێسی رگەیاندووە، ئەمازۆن هەڵەیەكی گەورەی كردووە كە هەرگیز كەس باوەڕی پێناكات .

هەرچەندە ئەمازۆن دانی بە هەڵەكە دا ناوە كە بەهەڵە پۆستەكەی بۆ هاتووە و پێیان وتووە كە ئەو رەنگ وشێوازی كاتژمێرەی ئەو داوای كردووە نەماوە و هەموی فرۆشراوە .
براون دەڵێت جارێكی تر هەوڵمدا داوای بكەم، بەڵام نەمابوو و زۆر دڵتەنگ بووم و پلانەكەم بۆ كڕینی ئەو كاتژمێرە شكستی هێنا. 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure