سێ تێكەڵەی سحراوی بۆ رزگار بوون لە چەوری ورگ

هەمەڕەنگ :: 06/12/2019‌ :: 2131‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

دەتەوێت بە شێوەیەكی خێرا لە چەوری و قەبارەی ورگ رزگارت بێت كە بێزاری كردوویت، دەتوانیت بەم 3 خواردنەوەیە ئەو خواستە بەدەست بهێنیت.


لێرەوە باسی سێ تێكەڵەت بۆ دەكەین كە پێگەی برایت ساید بڵاویكردۆتەوە و دەتوانیت تاقییان بكەیتەوە.

-خواردنەوەی زەنجەفیل و زیرە

پێكهاتەكان 
یەك كەوچك لە زەنجەفیلی هاڕاو 
یەك لیمۆ
 نیو كەوچك زیرە
4 گەڵای نعنا 
یەك كەوچك چای سەوز 
دارچین 
یەك كوپ ئاو 


چۆنیەتی ئامادەكردنی 
لەناو  دەفرگرێكدا كە لەسەر ئاگر داتناوە هەموو ئەو پێكهاتانە تێكەڵ بكە و بۆ ماوەی 3 خولەك با بكوڵێت و دواتر ئاگرەكە كز بكە بۆ ماوەی پێنج خولەك و لایببە لەسەر ئاگرەكە باماوەی پێنج خولەك سارد بێتەوە و دواتر بیپاڵێوە و رۆژانە بۆ ماوەی 30 رۆژ یەك پەرداخ لەم تێكەڵەیە بخۆ .


-خواردنەوەی قاوە و زەنجەفیل 
پێكهتەكان دوو كەوچك لە تێكوڵی قاوەی هاڕاو 
دوو كەوچك هێل
یەك كەوچك زەنجەفیل 
 چۆنیەتی بەكارهێنان
 لەناو دەفرگرێكدا یەك كوپ ئاو و هەموو ئەو پێكهاتانە تێكەڵ بكە و بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دایبنێ و دواتر بیپاڵێوە و رۆژانە پەرداخێك بۆ دوو پەرداخ لەم تێكەڵەیە بخۆرەوە و ئەگەر توانیت زۆرتر بخۆیتەوە ئاساییە  ئەو كات بە چاوی خۆت ئەنجامە سەر سوڕهێنەرەكانی دەبینیت.


خواردنەوەی زەنجەفیل و لیمۆ 
پێكهاتەكان 
125 گرام تور 
نیو كوپ ئاوی لیمۆ 
یەك پارچە زەنجەفیلی وردكراو 
3 كەوچكی گەورە هەنگوین 
دوو كەوچكی گەورەی هاڕاوەی دارچین 
چۆنیەتی ئامادەكردنی 
لەناو تێكەڵەیەكی كارەباییدا هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بكە  هەتا دەبێتە جۆرە خواردنەوەیەكی خەست و رۆژانە دوو جار یەك كەوچكی بچووك پێش ژەمە خواردنەكان بخۆ . پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure