پەردە لەسەر یەكەمین ئۆتۆمبێلی مەدەنی فڕیو لە جیهاندا لادرا

هەمەڕەنگ :: 06/12/2019‌ :: 526‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

دوای تێپەڕبونی سەدەیەك لە بەرەو پێشبردنی دوێنی لە مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریكا پەردە لەسەر یەكەمین ئۆتۆمبێلی فڕیو كە دەتوانی لەهەمان كاتدا لەسەر زەوی بێت لادرا .


بە پێی راپۆرتێك كە پێگەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردۆتەوە: ئەو ئۆتۆمبێلە ناوی بایونێر بیر سونال ئایر لاندینگە و لەسەرەوە پانكای پێوەیە و لەدواشەوە دەتوانرێت رابكێشرێت  و دەتوانێت هەتا بەرزی 12500 پێ بفڕێت.


ئەو ئۆتۆمبیلە بە بەنزین كار دەكات و خێرایەكەی لەهەوادا دەگاتە 200 میل لەكاتژمێرێكدا و لەسەر زەویش  100 میلە لەكاتژمێرێكدا.


ئەو ئۆتۆمبیلە هۆڵەندییە  نرخەكەی 600 هەزار دۆلارە و هەتا ئێستا 70 داواكاری بۆ دروستكردنی وەرگیراوە و چاوەڕوان دەكرێت یەكەم داواكاری لە ساڵی 2021 رادەست بكرێت.


جێگەی دوو سەرنشینی هەیە و توانای 230 ئەسپی هەیە  و بزوێنەرەكەی چوار پستۆنە.


ئەو ئۆتۆمبیلە دوو تایەی هەیە و دەتوانرێت لەماوەی 10 خولەكدا بكرێتە سێ تایەیی و ببێتە جایروكوبتر  و بەكەمتر لە 8 چركە خێرایەكەی دەگاتە 60 میل.


 گۆڤاری ماكسیم  پێشتر و لە ساڵی 2017 پێشبینی ئەوەی كردووە كە كۆمپانیای بال  ببێتە یەكەم كۆمپانیای بەرهەم هێنەری ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە و پێشبینیەكانیشی راست دەرچوو.


روبرت دینگمانس سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە رایگەیاند: دوای چەند ساڵێك لەكار كردنی سەخت و زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەكاندا  تیمەكەمان سەركەوتوو بوو لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی فڕیو كە لەگەڵ مەرجەكانی سەلامەتی یەكدەگرێتەوە كە لەلایەن دەستەی سەلامەتی جیهانەوە  پەیڕەو دەكرێت .


وتیشی ئەو ئۆتۆمبیلە لە  ریشاڵی كاربۆن و تیتانیۆم و ئەلەمنیۆم دروست كراوە و كێشی 1500 رەتڵە و پێویستی بە شوێنێكە كە درێژیەكەی 540 پێ بێت بۆ ئەوەی بفڕێت و 100 پێش بێت بۆئەوەی بنیشێتەوە .

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure