پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 06/12/2019‌ :: 2520‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

كاوڕ

لەدایکبوانی ئەم بورجە بە هێمنی و عەقڵانی ناسراون، بەڵام لە بڕیاردان کەللە رەقن، لەرووی سۆزدارییەوە نابێت رێگە بدەیت بۆشایی گەورە بکەوێتە نێوانتانەوە و باشترە متمانەی پێبکەیت.


گا
هەوڵی چارەسەری کێشەکانت بدە لەگەڵ هاوڕێکانت، و کێشەکانی نێوانتان گەورەتر مەکە، بەهۆی هەڵە تێگەیشتنەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا کێشەت بۆ دروست دەبێت، و بەهۆی گوێ نەگرتن لە ئامۆژگاری دەوروبەرت نەخۆش دەکەویت.

دووانه‌
لەدایکبوانی بورجی دووانە کەسانێکن حەز بە سەرکێشی و ئەنجامدانی کاری مەترسیدار دەکەن، کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەهۆی کەمی متمانە بەخۆبوون و بە بەرامبەرەکەت دروست بووە و هەر ئەمەش درز دەخاتە پەیوەندییەکەتانەوە.


قرژاڵ
لەکەسانی دووڕوو دووربکەوەرەوە، هەوڵبدە بە هە تواناکانی خۆت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، ماوەی داهاتوو سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت و دڵخۆشیت بۆ دەگەڕێتەوە.


شێر
ئەم ماوەیە لە شوێنی کارەکەت کێشەی زۆرت بۆ دروست دەبێت و دەبێتە هۆی دڵەراوکێ بۆت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خۆشەویستەکەت فەرامۆش بکەیت و کێشە لە نێوانتاندا دروست ببێت.


فه‌ریك
لە بڕیار دان ئیهمال مەبە چونکە ئەمە کێشەت بۆ دروست دەکات، خۆشەویستەکەت پێویستی بە وشەیەکی دڵخۆشکەری تۆیە بۆ چاککردنەوەری پەیوەندییەکەتان.

لە رووی تەندروستییەوە جێگریی بە خۆتەوە دەبینیت.

 

ته‌رازوو
دڵسۆزیت بۆ کارەکەت تۆی کردۆتە کەسێکی سەرکەوتوو و بەو هۆیەشەوە دڵخۆش دەبیت، بەڵام بەهۆی خۆ هیلاککردنتەوە توشی ئازارێکی زۆر دەبیت باشترە دووربکەویتەوە بۆ ماوەیەک و پشوو وەربگریت.


دووپشك
لەدایکبوانی دووپشک کەسانی کۆمەڵایەتی و زیرەکی ناسراون، لە ئایندەیەکی نزیکدا کارێکت دەست دەکەوێت لەگەڵ توانا و ئەزموونەکانت گونجاون، خۆشەویستەکەت بە کەسی دیکە بەراورد مەکە با لەدەستی نەدەیت.


كه‌وان
هێمن بە و بە زیرەکانە لە شوێنی کارەکەت مامەڵە بکە، بەهۆی مەزاجی بوونتەوە خۆشەویستەکەت لەدەست دەدەیت، بۆ ئەمڕۆ جلی ئەستور تر بپۆشە و خۆت لە نەخۆشی سەرما بپارێزە.


گیسك  
بەهۆی رەفتارە تایبەتەکانتەوە دەبیتە کەسێکی جیاواز و دیار لە شوێنی کارەکەت، لەرووی سۆزدارییەوە پێویستە خۆشەویستی زیادتر بە هاوبەشی ژیانت ببەخشیت، دڵخۆشی لە رۆژانی داهاتوودا چاوەڕێتە.


سه‌تڵ  
ئاگاداری هاوڕێ نزیکەکانت بە لە شوێنی کارەکەت بەیەکەوە خەریکی دارشتنی پلانن لە دژی تۆ، توشی سەر ئێشەیەکی زۆر دەبیت و باشترە سەردانی دکتۆر بکەیت.


نه‌هه‌نگ  
لەدایکبوانی بورجی نەهەنگ بە رۆمانسییەت جیادەکرێنەوە، سەرکەوتوو دەبیت لە چارەسەری کێشەی هاوڕێیەکت ئەمەش متمانە بەخۆبوونت زیاددەکات،

 

ئا:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure