كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته‌ هۆی ئەم نەخۆشییە دەگمەنە

تەندروستی :: 06/12/2019‌ :: 343‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی، ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤه‌یپ) ده‌كێشن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی سییه‌كان كه‌ تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌ری نییه‌.

نه‌خۆشییه‌كه‌ش پێی ده‌وترێت "ئیڤاڵی  EVALI" و تازه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و تووشی سییه‌كان ده‌بێت و جۆرێكه‌ له‌ هه‌وكردن و كوشنده‌یه‌، ته‌نها ئه‌م ساڵ 39  كه‌س له‌ ئه‌مریكا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ و زۆربه‌شیان گه‌نجن و هۆكاره‌كه‌شی كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیی بووه‌.

له‌ ئێستادا هیچ چاره‌سه‌رێك نییه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ و داوا ده‌كرێت كه‌ خۆ به‌ دوور بگیرێت له‌ كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ تایبه‌تی ئه‌و جۆرانه‌ی كه‌ نایاسایین.

و:كێوان

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure