ته‌رمی كچه‌ مۆدێلێك دۆزرایەوە

هەمەڕەنگ :: 05/12/2019‌ :: 5345‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 ته‌رمی هۆڵی كاپرۆنی كچه‌ مۆدێلی بریتانی له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریایه‌ك دۆزرایه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ چه‌ند رۆژێك بێ سه‌ر و شوێن بوو له‌ شاری ئێكسته‌ر له‌ ناوچه‌ی دیڤۆن.

به‌پێی ماڵپەڕی ده‌یڵی مه‌یڵ، هۆڵی كابرۆنی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌ رۆژی 24ی تشرینی دووه‌م بۆ كۆتا جار به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی قسه‌ی کردووە و بۆ رۆژی دوایی دیار نه‌ما و كۆتا شوێن كه‌ لێی بووه‌ پاركێك بووه‌، پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌نار ده‌ریایه‌ك دۆزرایه‌وه‌.

تاوه‌كو ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ی هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی ده‌كرێت، به‌ڵام پۆلیسی بریتانی گومان ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ تاوانێكی كوشتن نه‌بێت چونكه‌ به‌ پێی وتەی هاوڕێكانی هۆڵی چه‌ندین جار له‌ ماڵه‌وه‌ رایكردووه‌ به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژێك ده‌گه‌ڕایه‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕێكانی ئاشکرایانکردووە كه‌ كێشه‌ی ده‌روونی هه‌بووه‌.

 


و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure