ڤیدیۆ: چوار سەرۆک گاڵتە بە ترامپ دەکەن

هەمەڕەنگ :: 05/12/2019‌ :: 1082‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

میدیاكان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ ئێواره‌خوانی سه‌ركرده‌كانی ناتۆیان له‌ له‌نده‌ن بڵاوکردەوە كه‌ تیایدا جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا گاڵته‌ به‌ دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات و سەرۆکەکانی بریتانیا، فڕه‌نسا و هۆڵه‌ندایش پێی پێده‌كه‌نن.


له‌و ڤیدیۆییەدا بۆریس جۆنسنی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا هۆكاری درەنگ كه‌وتنی ترامپ لە جه‌ستن ده‌پرسێت و ئه‌ویش وڵامده‌داته‌وه‌: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكادا هەبووه‌ و ترامپ له‌كاتی خۆیدا ئاماده‌نه‌بووه‌ و  دواییش ده‌ڵێت: خوزگه‌ لەوێ بوونیایه‌ و روخساری  خۆی و شانده‌كه‌یتان ببینیایه‌ و چۆن غەبغەبەیان شۆڕببوه‌وه‌.

دۆناڵد ترامپ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ گاڵته‌ پێكردنی ده‌ڵێت: "ترودۆ كه‌سێكی دوو رووه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure