چۆن سود له‌و خواردنانه‌ وه‌رده‌گریت كه‌ ماوه‌كه‌یان به‌سه‌رچووه‌؟

هەمەڕەنگ :: 05/12/2019‌ :: 567‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پسپۆرانى خۆراك له‌ ئه‌ڵمانیا  چه‌ند رێگه‌یه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ ده‌توانن بەهۆیەوە سود له‌و خواردنانه‌ وه‌ربگرن كه‌ ماوه‌كه‌یان به‌سه‌رچووه‌.


پسپۆره‌كان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا ئاشکرایانکردووە: هه‌ندێك له‌ كۆمپانیاكان یارمه‌تى به‌كاربه‌ر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر ده‌ست نیشانكردنى واده‌ى به‌كارهێنانى به‌رهه‌مه‌كانیان بده‌ن، بۆیه‌ ده‌ڵێن ئه‌و مێژووه‌ى له‌سه‌ر ماده‌ خۆراكیه‌كه‌ دانراوه‌ به‌مانای ئه‌وه‌ نایه‌ت كه‌ ئیتر دوای ئه‌و واده‌یه‌ به‌كه‌ڵكى به‌كارهێنان نایات. لەوانە:

ماست
ده‌توانیت ماست له‌دوای ته‌واوبونى واده‌كه‌ى بۆ دوو هه‌فته‌ بیخوێت،  ئه‌وه‌ش هه‌تا ئه‌و كاته‌ى تام و ره‌نگ و بۆنه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت بۆیه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌و سێ سیفه‌ته‌ رووی نه‌دابوو ئاساییه‌ بیخۆیت.

په‌تاته‌ 
ئه‌و په‌تاتانه‌ى كه‌ رووه‌كه‌ سه‌وزه‌كه‌ى لێ رواوه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ رووی كوالێتییه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر باش نه‌بێت، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌ نییه‌ بۆ خواردن ناشێت به‌ڵكو ده‌توانیت بیخۆیت و دوای كوڵاندنى بیكه‌یته‌ هه‌ویرێك و له‌گه‌ڵ كرێم تێكه‌ڵی بكه‌یت.

رۆن
رۆن یاخود زه‌یتى ئاماده‌كردنى خواردن ده‌توانیت له‌ناو به‌فرگری ساردکەرەوەکەت دایبنێیت و دوای كردنه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر به‌ستبووى ئه‌وا شتێكى ئاساییه‌ و دوو دڵ مه‌به‌.

هێلكه‌ 
هێلكه‌ مه‌كه‌ره‌ ناو ته‌نه‌كه‌ى خۆڵه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كاتێكى زۆری به‌سه‌رچوبوو،  چونكه‌ ده‌توانیت بۆ شتى تر به‌كاری بهێنیت، بیكه‌ره‌ ناو ئاوه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ناو ئاوه‌كه‌ مایه‌وه‌ ئه‌وا خراپ نه‌بووه‌ و ئه‌گه‌ر سه‌ر ئاو كه‌وت ئه‌وا ده‌بێت فڕێی بده‌یت. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure