جوانکارییەک کە زۆربەی کچان دەیکەن مەترسییەکی کوشندەی هەیە

تەندروستی :: 05/12/2019‌ :: 1152‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌و  كچانه‌ی ره‌نگی قژیان ده‌گۆڕن مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپەنجە بن.

توێژینه‌وه‌كه‌ کە له‌ گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی شێرپه‌نجه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاشكرایدەکات: ئه‌و خانمانه‌ی قژیان ره‌نگ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ رێژه‌ی 60% زیاترە. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ تۆماره‌ پزیشكییه‌كان ده‌ریخستووه‌ له‌ 45 هه‌زار خانمدا توانراوه‌ په‌یوه‌ندی بوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ بۆیه‌ كردنی قژەوە ببه‌سترێته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ به‌ ته‌واوه‌تی دیاری نه‌كراوه‌ هۆكاری ئه‌مه‌ چییه‌، به‌ڵام توێژه‌ره‌كان له‌و بڕوایه‌دان له‌ ناو ئه‌و بۆیانه‌دا چه‌ند ماده‌یه‌كی كیمیاوی هه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌کە.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure