كەی پشكنینی كۆلیسترۆڵ پێویستە؟

تەندروستی :: 05/12/2019‌ :: 554‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

توێژینەوەیەكی تەندروستی نوێ ئامۆژگاریمان دەكات كە لە ناوەڕاستی بیستەكانی تەمەندا پێویستە رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێنی خۆمان بپێوین بۆ ئەوەی بتوانین بە زوویی رێگری لە نەخۆشییە ترسناكەكانی دڵ بگرین.


توێژینەوەكە لە گۆڤاری لانسێتدا بڵاوكراوەتەوە و دەڵێت داتاكانی پەیوەست بە رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێن زۆر بەسوودە بۆ خەمڵاندنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشكەوە لە قۆناغە جیاجیاكانی ژیاندا.
توێژینەوەكە دەڵێت ئەگەر زوو ئاگاداربین لە بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ دەتوانین لە رێگەی پارێز و بەكارهێنانی دەرمانەوە رێگری لە ئاكامە خراپەكانی بكەین.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure