ببینە مافیا زەبەلاح و جێگرەوەكەی وەحید مورادی چی لێهاتووە؟

هەمەڕەنگ :: 05/12/2019‌ :: 9486‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


بێهرۆز حاجیلو، یەكێك لە گەورەترین، ناسراوترین  و نزیكترین هاوڕێ و هاوشاری وەحید مورادی و ئەو كەسەی چەند مانگێک لەمەوبەر لە شاری هەمەدان مەلایەكی كوشت كە پێشتر داوای لە كچان و ژنانی ئێران كردبووە ببنە سیغە بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی كە چووبوونە ئێرانەوە.

بێهرۆز دوای كوشتنی ئەو مەلایە، لە لاپەرە تایبەتەكەی لە  توڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرامدا باسی رووداوەكەی كرد و دواییش ماوەیەكی زۆر دیار نەما و خۆی شاردەوە، بەڵام دوای ماوەیەكی زۆر لە لایەن پۆلیسی ئێرانەوە دۆزرایەوە و  لە ئەنجامی شەڕو تێكهەڵچوونێك لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسدا كوژرا.

بێهرۆز دوای وەحید مورادی خۆشەویستترین مافیا بووە و بە پیاوەتی و رێگری لە نادادپەروەری و بەرگڕی لە خەڵقی هەژار و بێ دەسەڵات بە ناو بانگ بووە.


پێداچونەوە: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure