جگەرە دەکێشیت؟ رۆژانە ئەم خواردنەوەیە بخۆرەوە

هەمەڕەنگ :: 05/12/2019‌ :: 477‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


ساڵانێكی زۆرە لەسەر جگەرە و زیانەكانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ روونكردنەوە دەدرێت، بەڵام ئەو ماددە ژەهراوییە تا ئێستاش  زیادتر لە هەزاران ملیۆن بەكار هێنەری هەیە.

 
جگەرە دەبێتە هۆی تووشبوون بە  نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی سییەكان، پێست و پووك و رەحم و لەبار چوونی منداڵ، نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار، ناشرینكردنی رەنگی پێست، نینۆكان، پووك و لێو و ددانەكان، پوكانەوەی ئێسك و رزینی ددانەكان، گۆڕینی رەنگی چاو و چرچ و لۆچی پێست.


یزیشكان و پسپۆڕان دەڵێن: بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری جگەرە لەسەر تەندروستی و زیانی سییەكان، خواردنەوەی چای رەش و تۆخ بە هۆی دژە ئۆكسیدەكانیەوە بەسوودە و بە تایبەت زیانی جگەر لەسەر سییەكان كەمدەكاتەوە.


پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure