برنجی سپی یان قاوەیی كامیان تەندروست ترە؟

هەمەڕەنگ :: 05/12/2019‌ :: 605‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد 


برنج یەكێكە لەو دانەوێڵانەی كە زۆرترین بەكارهێنەری لە جیهاندا هەیە بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرچاوەی كۆمەڵێك ڤیتامین و كانزای بەسودە.

 

پسپۆران دەڵێن: برنج لە سێ توێ پێكهاتووە كە لە كاتی بەرهەمهێنانی ئەو سێ توێیە لەناو دەچن، بەڵام لە برنجی قاوەییدا تەنیا پێستەكەی لێدەكەنەوە، بۆیە برنجی قاوەیی بەسودترە و بە پێچەوانەیی برنجی سپییەوە،  لە برنجی قاوەیی گشت ڤیتامین و كانزاكان پارێزراون و لەناو ناچن.

 

یەك ژمی 100 گرامی برنجی قاوەیی، كالۆری و كاربۆهێدراتێكی كەمتری لە هەمان رێژە برنجی سپی هەیە و دوو بەرامبەری برنجی سپیش ریشاڵە.

 

برنجی قاوەیی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسید و ئەسیدە ئەمینەكان.

 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure