پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 05/12/2019‌ :: 3666‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كاوڕ
پابه‌ندبوونت به‌ ئه‌ركه‌كانى كاره‌كه‌ته‌وه‌ به‌زووترین كات ئه‌نجامیان ده‌بێت، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ت له‌بیربێت كه‌ پابه‌ندبوون و به‌رده‌وامى تاكه‌ هۆكارى سه‌ركه‌وتنن.

گا
خۆت له‌ بیانوو هێنانه‌وه‌ و خۆدزینه‌وه‌ به‌دوور بگره‌ و ئاگات له‌ كاره‌كه‌ت بێت با له‌ده‌ستى نه‌ده‌یت.

دووانه‌
هه‌میشه‌ ده‌كه‌ویته‌ داوى هاوكاره‌كه‌نته‌وه‌، به‌ڵام به‌و شتانه‌ سارد مه‌به‌ره‌وه‌ و له‌كاره‌كه‌ت بێزارمه‌به‌ و به‌رده‌وام به‌، تا ئه‌وكاته‌ى هه‌موو راستییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.

قرژاڵ
ئاگادارى هاوكاره‌كانت به‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌نیا یه‌ك هه‌ڵه‌ى بچووك زیانت پیده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ به‌وردى كاره‌كانت بكه‌ و خۆتیان لێ به‌دوور بگره‌.

شێر
تۆ كه‌سێكى كۆڵنه‌ده‌ر و سه‌ربه‌رزیت و گیانى سه‌ركردایه‌تیت تێدایه‌، ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت و به‌كه‌م رازى نه‌بیت.

فه‌ریك
سوود له‌ ئه‌زموون و ئامۆژگارى هاوكاره‌كانت وه‌ربگره‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ماوه‌ى داهاتوودا پێویستت پێیان بێت.

ته‌رازوو
هه‌لێكى كارت بۆ دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ دوودڵ ده‌بیت له‌ ئه‌نجامدانى، بورجه‌كه‌ت ئامۆژگاریت ده‌كات بێ دوودڵى ئه‌نجامى بده‌یت و داهاتووى باش ده‌بێت.

دووپشك
خۆت له‌ سه‌ركێشى بپارێزه‌ و گوێ بۆ ئامۆژگارى ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ت مه‌گره‌، ته‌نیا پشت به‌خۆت ببه‌سته‌ بۆئه‌وه‌ى تووشى زه‌ره‌ر نه‌بیت.

كه‌وان
ئه‌مڕۆ خۆشحاڵ ده‌بیت و هه‌لى گه‌شتكردن و خۆشه‌ویستى و پێكه‌وه‌بوون و موفاجه‌ئه‌ى خۆشت بۆ دێته‌ پێشه‌وه‌.

گیسك  
ئه‌مڕۆ پێویسته‌ بوێربیت و تواناكانى خۆت بۆ هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى نوێ پیشان بده‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌توانایت و ده‌توانیت كاره‌كانى خۆت و ئه‌وانیتر به‌باشى به‌ڕێوه‌ ببه‌یت. 

سه‌تڵ  
ئه‌مڕۆ به‌دواى بابه‌تێكى نهێنیدا ده‌ڕۆیت و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌یت، به‌هۆى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌وه‌ ده‌كه‌ویته‌ كێشه‌وه‌ و كاره‌كه‌ت تێكده‌ده‌یت.

نه‌هه‌نگ  
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بگه‌یته‌ ئه‌نجامێكى باش و سه‌ركه‌وتوو، پێویسته‌ چالاكانه‌ بجوڵێیت و هه‌وڵ بده‌یت، پێویسته‌ تاوتوێى بابه‌تى هه‌ستیار بكه‌یت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پێداچونەوە:ئەڤین
   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure