بەهۆی دواکەوتنی لە دەوام ژنێک توشی کارەسات دەبێت... ڤیدیۆکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: 04/12/2019‌ :: 1273‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ژنە کارمەندێک سەرلەبەیانى دوادەکەوێت و بەهۆى پەلەکردنەوە خۆى دەکێشێت بە جامى پێشەوەى کۆمپانیاکەیان و لە مردن رزگارى دەبێت.

بە پێی رۆژنامەى (دەیلى مەیل)ى بەریتانى، ئەو دیمەنە لە کاتژمێر 7ى بەیانى رۆژى 27ى تشرینى دووەمى 2019 لەلایەن کامێراى چاودێریی کۆمپانیایەکى دروستکردنى ئۆتۆمبێل لە شارى هانچۆ لە چین تۆمار کراوە کاتێک ژنە کارمەندێکى ئەو کۆمپانیایە بەناوى لى بەهۆى پەلەکردنەوە ئەو جامەى نەبینیووە و خۆى کێشاوە پێیدا و هەمووی شکاندووە.

بەڵام خۆشبەختانە زیانێکى ئەوتۆى پێنەگەیشتووە و لە لایەن ئیدارەى ئەو کۆمپانیایەوە دواى دەستخۆشى لێکردنى بەهۆى پابەندبوونى بە کاتى دەوامەوە خەڵات کراوە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure