کامێرای چاودێری کارێکی قێزەونی ناو دوکانێکی زەرەنگەر ئاشکرا دەکات

هەمەڕەنگ :: 04/12/2019‌ :: 14612‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


زێڕنگەرێکى سعودى لەلایەن شاگردەکەیەوە دزیی لێدەکرێت و بە بەهاى نیو ملیۆن ریالى سعودى زیانى بەردەکەوێت.

بە پێی رۆژنامەى سەبەقى سعودى، سوڵتان ئەلشەهرى زۆر متمانەى بە شاگردەکەى هەبووە و کلیلى پێداوە تاکو بەیانیان دوکان بکاتەوە و ئێوارانیش دایبخات، بەڵام ئەوەى سەیرە رۆژێکیان هاوڕێیەکى دوکانداری تەلەفۆنى بۆ دەکات و پێی رادەگەێنێت کە تاکو ئێستا شاگردەکەى نەهاتووە و دوکانەکەشى بەداخراوى ماوەتەوە.

کاتێک دەگاتە دوکانەکەى دەبینێت هەموو زێرەکانى دزراوە کە عەیار 21 ن و کێشى سەرجەمیان 10 کیلۆیە و بەبەهاى نیو ملیۆن ریالى سعودی دەخەمڵێندرێن.
بە پێی لێکۆڵینەوە و کامێراى چاودێریی ئەو شەقامە، دەردەکەوێت شاگردەکەى لە دەرگاى پشتەوە هاتووەتە ناو ئەو دوکانەوە و هەموو ئەو زێڕانەى دزیووە و هەڵهاتووە بۆ دەرەوەى سعودییە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure