چرچ و لۆچییەكانی روخسار و مانا تەندروستییەكانیان

هەمەڕەنگ :: 06/12/2019‌ :: 731‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

1- چرچ و لۆچە ئاساییەكانی كە لە ناوچەواندا دەردەكەون و پێیان دەوترێت هێڵەكانی نیگەرانی، بەرجەستەبوونی ئەم چرچ و لۆچیانە لە ناوچەواندا نیشانەی نائارامی دەروونی رۆژانەی ئەو كەسەیە. ئەگەر زۆر دیار بن ئاماژەیەكە بۆ ئەوە پێویستە ئەو كەسە زیاتر ئیسراحەت بكات.


2- نزیك برۆی چەپ
چرچ و لۆچی لەسەر برۆی چەپ زۆر پەیوەندی هەیە بە بارودۆخی (سپڵ)ەوە. ئەگەر ئەو چرچییە لە ماوەیەكی كەمدا لەوێ‌دا دەركەوت رەنگە مانای ئەوە ببەخشێت كە سپڵ بە باشی كار ناكات و پێویستە زوو سەردانی پزیشك بكەیت.


3- نزیك برۆی راست
چرچی لە نزیك برۆی راستدا نیشانەی ئەوەیە كە ژەهرێكی زۆر لە جەستەدا هەیە. پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان جگەر و پێستدا هەیە. ئەگەر چرچییەكە بەشێوەی ستونی بێت مانای وایە دۆخی تەندروستی جگەرت باش نییە.


4- لەسەر ستونی لوت
چرچی لەسەر ستونی لوت رەنگە نیشانەی هەستیاری بێت. هەندێك جاریش نائارامی دەروونی و دڵەڕاوكێی زۆر دروستی دەكەن. بێجگە لەوە چرچی لەم شوێنەدا پەیوەندی هەیە بە ژیانی سۆزداریی و ئارەزووی سێكسی كەسەكەوە.


5- چرچ و لۆچی گۆشەی چاو
كە هەندێك جار پێی دەوترێت شوێن پێی قەلەڕەش، لە گۆشەی چاوەوە دەست پێ‌دەكات و بەرەو لاجانگ دەڕوات. چرچی لەم شوێنەدا نیشانەی ئەوەیە كەسەكە پێدەكەنێت هەموو ماسولكەكانی روخساری دەخاتە كار


6- رەشبوونی ژێرچاو
دیاردەیەكی سروشتییە كە لە ئاكامی كەمخەویدا دروست دەبێت، وەكو چاڵێك دەریدەخات بەڵام هەندێك جار نیشانەی نەخۆشیی دیكەیە.


7- ئازاری رومەت و رەنگ پەڕینی
ئەگەر لەكاتی دەست تێوەردان هەست بە ئازاری كوڵمەكانت بكەیت ئەوە نیشانەیە بۆ هەبوونی كێشەی كۆئەندامی هەناسە، بۆیە ئەگەر لەگەڵیدا كێشەی هەناسەدانت هەیە دەستبەجێ‌ سەردانی پزیشك بكە.


8- سووربوونەوەی سەر لوت 
ئەگەر لە پلەی گەرمای ئاساییدا سەری لوتت سوورببێتەوە رەنگە پەیوەندی هەبێت بە هەبوونی نەخۆشی دڵەوە. بەتایبەت كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن.


9- چرچ و لۆچی نزیكی دەم
ئەم جۆرە چرچ و لۆچییانە كە لە دەوروبەری دەمی مرۆڤدا دروست دەبن پەیوەندییان هەیە بە نەخۆشییەكانی ریخۆڵە گەورەوە. دەركەوتنی ئەم چرچییانە لە ماوەیەكی كەمدا مانای وایە جەستەت دەیەوێت پێت بڵێت كە ریخۆڵەكانت ناتەواون.


10- هێڵی زەردەخەنە
دەركەوتنی چرچی لەو هێڵەدا نیشانەی ئەوەیە كە كەسێكی رووبەخەندەیت و لە ئەنجامی دووپاتبوونەوەی زۆری خەندە و پێكەنین دروست دەبێت.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure