ئەو تاقیکردنەوەی تەنها ژنان تێیدا سەردەکەون...ڤیدیۆکە ببینە

هەمەڕەنگ :: 06/12/2019‌ :: 2389‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


گرتە ڤیدیۆیەک لە یوتیوب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لە ژێر ناونیشانى (رکابەرى کورسى) تێیدا ژنان زۆر بەئاسانى تاقیکردنەوەیەک ئەنجامیدەدەن و پیاوانیش سەرکەوتوو نابن لەو رکابەرایەتییە.

پێویستە ئەو کەسەى ئەو تاقیکردنەوەیە ئەنجامدەدات، سەرەتا کورسییەک لە نزیک دیوارێک دابنێت و پاشان خوى بە دیوارێکەوە بنوسێنێت و پاشان دوو هەنگاو بۆ دواوە بگەڕێتەوە.

پێویستە کەسەکە هەوڵبدات بە زاوییەى 90 پلە وەک لە ڤیدیۆکەدا هاتووە خۆى بنوشتێنێتەوە و تا سەرى بەر دیوارەکە دەکەوێت و قورسایی جەستەى دەکەوێتە سەر سەرى.

لە کۆتاییدا پێویستە ئەو کورسیە هەڵبگرێت، بەمەرجێک بینوسێنێتە سکییەوە و دوا هەنگاوى تاقیکردنەوەکە زۆر گرنگە و پێویستە کەسەکە بێئەوەى کورسییەکە دابنێت خۆى راست بکاتەوە.

ئەو تاقیکردنەوەیە بۆتە جێگاى سەرسوڕمانى زانایان، چونکە ژنان زۆر بە ئاسانى بە پێچەوانەى پیاوان ئەو تاقیکردنەوە بەسەرکەوتویی ئەنجامدەدەن، بەڵام پیاوان لەکاتى هەڵگرتنى ئەو کورسییە ناتوانن خۆیان راست بکەنەوە.


وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure