ناردنی منداڵ بۆ دایەنگە لە چ تەمەنێكەوە گونجاوە؟

تەندروستی :: 04/12/2019‌ :: 678‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
پزیشكان و پسپۆڕانی دەروونی رایدەگەیەنن:  زوو ناردنی منداڵان بۆ دایەنگە دەتوانێت كاریگەری خراپی لەسەر پەروەردە و دەروونی و تەنانەت تەندروستی جەستەیشیان ببێت، بۆیە  زۆر گرنگە بزانین چ تەمەنێك بۆ ناردنی منداڵان بۆ دایەنگە گونجاوە.

منداڵان تا تەمەنی سێ ساڵی ناتوانن بەرگەی دوور بون لە دایك و باوكەكانیان بگرن و ئەوە تووش دڵەراوكێ و نائارامیان دەكات، بۆیە نابێت لە تەمەنی كەمتر لە سێ ساڵ، منداڵان ببرێنە دایەنگە.

لەدوای تەمەنی سێ ساڵی منداڵان تا رادەیەك باشتر دەبن و دەتوانن  سێ تاچوار كاتژمێر لە دایك و باوكەكانیان دوور بكەونەوە و زیاتر لەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونیان دەبێت. 
بەڵام دەبێت ئەوش  لەبەر چاو بگرین رێژەیەكی زۆر لە منداڵان لەو تەمەنەشدا ناتوانن بەرگری دووربوون لە دایك و باوكیان بگرن و نابێت بە زۆر بیانبەنە دایەنگەوە.

پ: پەری

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure