سوودەكانی خواردنی نان لەگەڵ خواردنەكان ئاشكرا دەبێت

هەمەڕەنگ :: 06/12/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


خواردنی نان تایبەت بە ژەمی بەیانی نییە و بە تایبەت لە كەلتووری ئێمەدا یەكێك لە خواردنە سەرەكییەكان و لەگەڵ زۆربەی خواردنەكاندا دەخورێت بە تایبەت خواردنە چەور، برنج یان سوركراوەكان.

توێژینەوەكان ئاشكرایانكردووە، 20% ئەو كالۆرییانەی لە جیهاندا بەكار دێن لە نان پێكهاتوون، هەرچەند زۆر خواردنی نانی سپی باش نییە، بەڵام بەگشتی نانی گەنم و جۆ بێ هیچ مادەیەكی زیادكراو،  ئەم سوودانەی هەیە.

-ڕێگری دەكات لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە جەستەدا.
-وزە بەخشە و  هەستی ماندووبوون ناهێڵێت .
-دانەوێڵەوە و بە تایبەت گەنم و جۆ، سەرچاوەی ریشاڵن و كۆئەندامی هەرس بە هێز دەكەن.
- بە هۆی بوونی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین، دژە دڵەڕاوكێ و خەمۆكین..

ئەم هۆكارانە ئاشكرای دەكەن خواردنی نان لەگەڵ ژەمە خواردنەكاندا بە سوودە بە تایبەت ئەگەر بە رێژەی پێویست بەكاربێت.

 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure