ئەگەر رۆژی یەك خەیار بخۆیت چی بەسەر جەستەتدا روودەدات؟

هەمەڕەنگ :: 04/12/2019‌ :: 5715‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
خەیار جگە لەوەی بۆ نەخۆشی شەكرە بەسوودە، چارەسەری ئاوسانی سك و گەدە دەکات لە كاتی دووگیانیدا، بۆ كەم ئاوی پێست و جەستە بەسوودە، و بە هۆی كەمی كالۆرییەوە بۆ دابەزاندنی كێش بەسوودە و  پێست  لە وشكی و چرچ و لۆچی دەپارێزێت.

ئەگەر رۆژانە خەیار بخورێت ڤیتامین و كانزا پێویستەكانی جەستە دابین دەكات، جەستە لە بەكتریا و ڤایرۆسە زیانبەخشەكان دەپارێزێت.

پسپۆران دەڵێن:  ئەگەر  لە وەرزە ساردەكاندا رۆژانە یەك خەیار بخۆیت، تووش سەرمابوون، ئەنفلۆنزا و خەمۆكی نابێت و پێستیش هیچكات تووشی وشكی و كەم ئاوی نابێت.
پێداچونەوە:ئەڤین
ب: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure