ژنان ئاگادار بن، ئەم هەڵانە جوانی روخسارتان لەناو دەبەن

هەمەڕەنگ :: 06/12/2019‌ :: 1204‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

-شتنی روخسار بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی چرچ و لۆچی پێست و پیربوونی.

-بەكارهێنانی فڵچەی پیس و نەشۆردراو لە كاتی ماكیاژ و بە تایبەت دوای حەمامكردن.
-خواردنی خوێ زیادتر لە یەك كوچكی چای(2300 میلی گرام) لە رۆژێکدا، دەبێتە هۆی پیربوونی پێست.
-بەستنی قژ و لەكاتی خەودا دەبێتە هۆی وەرین و لاواز بوون قژەكان.
-خواردنەوەی قاوە و  ئەو خوارنانەی تایبەتن بە رێجیم كردن ددانەكان زەرد دەكەن و دەیان رزێنن.
-خەوتن بە قژی تەڕ و شانەكردنی بە تەڕی دەبێتە هۆی شكانەوە، وەرین و رووتانەوەی قژ.
-زۆر دەستدان لە روخسار بە تایبەت بە دەستی نەشۆرداو  و پیسەوە گشت بەكتریا و ڤایرۆسە زیانبەخشەكان دەگوازێتەوە بۆ سەر پێست و پێست نەخۆش و پیر دەكات بە تایبەت ئەگەر پێست زیپكەیە پێوە بێت.
-دەسكاركردنی زیپكەكانی روخسار، جگە لەوەی كە شوێنەكەیان دەهێڵێتەوە، بەكتریاكان بەسەر پێستدا بڵاو دەكاتەوە.

 

پێداچونەوە:ئەڤین

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure