بەناوبانگترین پشیلە مرد كە خاوەنی سامانێكی زەبەلاحە

هەمەڕەنگ :: 06/12/2019‌ :: 802‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دووەم بەناوبانگترین پشیلە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كومیكس مرد.

رۆژنامەی نیو ستریتس تایمزی مالیزی بەزمانی ئینگلیزی بڵاویكردەوە، لیل بوب  لەكاتی خەودا مردووە كە 2.4 ملیۆن هەواداری لە تۆڕی ئینستگرام هەیە.

لیل بوب لە ساڵی 2011 لەدایك بووە و بەخێوكەرەكەی لە ئینستگرام نوسیویەتی پاكترین و بێگەردترین و سەرنجراكێشترین بونەوەرمان لەسەر هەسارەی زەوی لەدەست دا , لیل بوب سەرچاوەی خۆشی و شادی بوو بۆ هەموان، بەڵام بە شێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو و لەكاتی خەودا مرد.

سەرەڕای ئەو ناوبانگەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەیبوو بە هۆی وێنە هەزەلیەكانیەوە وەك كومیكس و میمس,  لیل بوب چەند نەخۆشیەكی هەبووە و توشی حاڵەتێكی بۆ ماوەیی ببوو و حاڵەتەكەشی قەزەمی بوو و سەرەرای تەمەنی بەڵام قەبارەی زۆر بچوك بوو.

خاوەنی پشیلەكە سامانێكی زۆری بۆ ماوەتەوە دوای ئەوەی قازانجێكی زۆری لە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لیل بوب لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كردووە.

لە 14 مایۆی پێشوو  بەناوبانگترین پشیلە لە تۆڕە كۆمەڵاتیەكان كە ناوی ئێنگری واتا توڕە یە مردوە و بەوە ناسرابوو كە بەردەوام روخسارێكی توڕەی هەبوو كە بەدەست هەوكردنی كۆئەندامی میزەرۆوە دەیناڵاند. 

 پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure