هونەرمەندێکی ناسراو لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

هەمەڕەنگ :: 04/12/2019‌ :: 11548‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


راگەیاندکار تامر ئەمین لە رێگەی بەرنامەی (ئاخر ئەلنەهار) هەواڵی جیابوونەوەی خانمە هونەرمەند ئەساڵە و تارق عریانی هاوسەری ئاشکراکرد.

 
هەروەها ئاشکرایکرد بەهۆی جیابوونەوەی لە تارق عریان فشارێکی دەروونی زۆری لەسەربووە هەر ئەمەشبووەتە هۆی ئەوەی لە ئاهەنگەکەی لە ریاز دەستبکات بە گریان.

ئەمەش لەکاتێکدایە پێش ماوەیەک دەنگۆی جیابوونەوەی ئەساڵە و هاوسەرەکەی هەبوو، چونکە بەردەوام ئەساڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پۆستی دەکرد و ماناکەی زۆر روون نەبوو و خەڵکی گومانیان لەوە دەکرد مەبەستی هاوسەرەکەی بێت، ئەمە جگە لەوەی هاوسەرەکەی لە هیچ وێنەیەکی گەشتەکەی بۆ دووبەی دەرنەکەوت تاکو لە کۆتاییدا راگەیاندکار تامر ئەمین هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure