پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: 04/12/2019‌ :: 3308‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

پێش کێشەکان مەکەوە و بوێرانە هەنگاو بنێ و پلانەکانت بۆ کەس ئاشکرا مەکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداری باری تەندروستیت بە و پشوو وەربگرە.
گا
لەگەڵ هاوڕێکانتدا دەچیتە دەرەوە و پێکەوە چەندین چالاکی ئەنجام دەدەن و کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەر دەبەن، هەروەها هەست بە وزە و چالاکیەکی زۆر دەکەیت و لەماوەیەکی کەمدا کارەکانت ئەنجام دەدەیت.
دووانە
لە لایەنی خێزانیەوە ئەرک و بەرپرسیاریەتی و فشارێکی زۆرت لەسەرە بەڵام دەبێت خۆڕاگربیت، هەروەها لە شوێنی کارەکەت مێشکت سەرقاڵە و تەرکیزت بۆ ناکرێت، بەڵام پرۆژەیەک دێتە پێشەوە ئارەزووی پێدەکەیت و بەهۆیەوە تواناکانت دەخەیتە گەڕ.
قرژاڵ
لە رووی داراییەوە بەختەوەر دەبیت و بڕێک پارە دێتە دەستت، ئەگەر هاوسەرگیریت کردووە مەهێڵە کەس تەداخولی کارەکانتان بکات و تا دەتوانیت ئارامبەرەوە.
شێر
لە رووی داراییەوە لە هەنگاوی داهاتووی ژیانتدا سود لە پارە پاشەکەوتکراوەکانت دەبینیت، هەروەها لە رووی خێزانیەوە زیاتر لە هاوسەرەکەت نزیک دەبیتەوە و پێکەوە کاتێکی رۆمانسی بەسەر دەبەن.
فەریک
چەند بەربەستێک دێتە رێگەت، هەربۆیە ئامۆژگاریت دەکەین پەلە نەکەیت و ژیرانە هەڵسوکەوت بکەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەگەر هاوسەرگیریتکردووە هەوڵبدە گفتوگۆ لەگەڵ هاوسەرەکەت بکەیت و لێی تێبگە.
تەرازوو
هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت و بە باشترین شێوە کارەکانت ئەنجام دەدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لە ئامادەباشیدایت بۆ ئەوەی بەسەر هەموو ئەو کۆسپانەدا سەربکەویت کە رەنگە رێگربێت لەوە بگەیت بەو کەسەی خۆشت دەوێت.
دووپشک
هەست دەکەیت باری تەندروستیت باشە ئەمەش وادەکات کارەکانت بە باشترین شێوە ئەنجام بدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئامۆژگاریت دەکەین بە کردەوە هەستەکانی ناخت دەربڕیت.
کەوان
هەست بە دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکەیت و بەهۆیەوە ناتوانیت تەرکیز بکەیتە سەر کارەکەت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئامۆژگاریت دەکەین ئەو بابەتانە نەوروژێنیت کە بەردەوام کێشەتان لەسەر هەیە.
گیسک
لە شوێنی کارەکەت پەیوەندیەکی باشت لەگەڵ هاوکارانتدا دروستکردووە و کاردەکەیتە سەر کەسانی چواردەورت، رەنگە کێشە لەگەڵ خزم یان هاوڕێیەکتدا دروست بێت، بەڵام مەهێڵە  بگاتە ئەوەی پەیوەندیەکەتان بپچڕێت.
سەتڵ
ئەمرۆ باشترین کاتە بۆ پەیڕەویکردنی پرۆژە بازرگانیەکانت، هەروەها یەکێک لە هاوڕێ کۆنەکانت ئاشت دەکەیتەوە و کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەسەر دەبەن.
نەهەنگ
لەبەر ئەوەی کەسێکی ئیشکەریت لە شوێنی کارەکەت جێ دەستت دیارە و خەڵکی سەرسامن پێت، ئەمڕۆ سەرنجی هەموان بەلای خۆتدا رادەکێشیت و پەیوەندی دەکەیت بەو کەسەی خۆشت دەوێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure