ماوەی ١٠ ساڵ بەنەخۆشیەکەوە دەیناڵاند هۆکارەکەی ئامێرێکبوو لە ماڵەکەیدا

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 17969‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

زۆر جار بیستومانە کەسێک بەهۆی نەخۆشیەکەوە چەندین پزیشک و ڕێگا و چارەسەری جیاواز بەکاردەهێنێت، بەڵام ناگات بە هیچ ئەنجامێک، ئەمەیش هێندەیتر باری تەندروستی و دەرونی نەخۆشەکە خراپ دەکات.


کاتی ویلسۆن تەمەن ٤١ ساڵ یەکێکە لەقوربانی نەخۆشیەکی نەزانراوی لای پزیشکەکان، کایتی ماوەی ١٠ ساڵە چەندین پشکنین و تیشک و سۆناری جۆراوجۆری بۆئەنجامدراوە، بەڵام نەگەیشتوە بەهیچ ئەنجامێک.

کاتێک ڕۆژ لەدوای ڕۆژ باری تەندروستی بەرەوخراپتر دەچوو جەستەی ماندوو شەکەت و سیەکانی هەناسەیان توند دەبوو تا وایلێهات ‌قاچەکانی بێهێزبوون و نەیدەتوانی بەباشی هەڵسوکەوت بکات، لەگەڵئەوەیشدا باری دەرونی زۆر خراپبوو، بەڵام لەدواجاردا ئەو شتەی هەموو پزیشک و چواردەورەکەی توشی سەرسوڕمانکرد، دۆزینەوەی چارەسەری نەخۆشیەکەی کاتی بوو نەک لەبەر پێشکەوتنی زانستی پزیشکی یاخود دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیاریکراوی پزیشکی، بەڵکو لەلایەن دوو پیاوی ئاساییەوە کە هاتبوون بۆ ماڵەکەی کاتی بۆ چاکردنەوەی ئامێری گەرمکردنی ماڵەکەی.

کارمەندانی چاکردنەوەکە ئەوەیان ئاشکراکرد، ماوەی ١٠ ساڵە ڕادێتەری ئامێرەکە بە هەڵە بەستراوە و گازێکی مەترسیدار و ژەهراوی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بە ماڵەکەدا بڵاودەکاتەوە، لەمەوە کاتی بۆی ئاشکرابوو، هۆکاری نەخۆشیەکەی ئەو گازە مەترسیدارەیە، دوای چاکردنەوەی ئامێرەکە و وەرگرتنی چارەسەری گونجاو بارودۆخی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەوباشی ڕۆشت.

ئامادەکردن: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure