وێنە: کچێک 15 هەزار بنێشتی خوارد ببینە دواتر چی لێهات

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 8775‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
کچێکی بریتانی ئاشکرایکرد کە بەدرێژایی ماوەی سێ ساڵ نزیکەی 15 هەزار بنێشتی خواردووە و لە ئەنجامدا توشی نەخۆشی لەدەستدانی ئارەزووی خواردنبووە و کێشی 30 کیلۆگرام دابەزیوە و قەبارەی شەویلگەی دووهێندە گەورەبووە.

 
بەپێی ڕاپۆرتێکی دەیلی مەیل، مێگان برۆیتی تەمەن 22 ساڵ بەهۆی بنێشت جوین ئارەزووی خواردنی لەدەستدا و ژەمە خۆراکیەکانی پشتگوێ دەخست و کێشی زۆر دابەزی.

پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ و خواردنی 15 هەزار بنێشت مێگان زۆر لاوازبوو و ئارەزووی خواردنی نەما، هەروەها قەبارەی شەویلگەی دوو هێندە گەورەبوو و ناچاربوو بۆ وەرگرتنی چارەسەر واز لە هەموو چالاکیەکانی بهێنێت و بچێتە نەخۆشخانە.

پاش شەش مانگ چارەسەر ئێستا مێگان وردە وردە کێشی ئاسایبووەتەوە، بەڵام بەتەواوەتی وازی لە بنێشت جوین هێناوە.

ئامادەکردن: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure