بنێشت کاریگەری لەسەر زیادبوونی کێش هەیە ؟

تەندروستی :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 554‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

زۆرجار دەبیستین جووینی بنێشت ده‌بێته‌ هۆی رێكبوون و دابه‌زینی كێش، به‌ڵام ئایا ئه‌و وته‌یه‌ راسته‌.


پزیشكان بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن به‌ڵی،  بنێشت جوون كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر كونترۆڵكردنی حه‌ز بۆ خواردنه‌كان و هه‌روه‌ها رێگری كردن له‌ خواردنی كالۆرییه‌ زیاده‌كان و له‌ ئه‌نجامدا دابه‌زینی كێش.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنێشت كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداربین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌ز بۆ خواردنه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌، خواردنی خواردنه‌ به‌سودو  ڤیتامینه‌كانیش كه‌مده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی كه‌می ئه‌و كانزا و ڤیتامینانه‌ له‌ جه‌سته‌ و بێ هێز كردنی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌.

بۆیه‌ باشتر وایه‌ وه‌كو رێكارێكی ته‌ندروست  بۆ دابه‌زاندنی كێش  له‌به‌ر چاوی نه‌گرین.
هه‌روەها زۆر جووینی بنێشت به‌ هۆی ئه‌و شیرینكه‌ره‌ ناسروشتییانه‌ی له‌ پێكهاته‌كه‌یدا به‌كارده‌هێندرێت، زیان ده‌گه‌یه‌نێت بە ریخۆڵه‌كان و گه‌ده‌.

بڵاوکردنەوە: س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure