شاژنێک هەرەشەی کوشتنی لەسەرە

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1435‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پۆلیسی روسیا لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو هەرەشانەوە دەكات كە روبەڕوی  ئۆكسانا فوفودینای شاجوانی روسیا و منداڵەكەی بونەتەوە كە كوڕی پاشایی پێشووی مالیزیایە.

 

فوفودینا كە نازناوی شاجوانی مۆسكۆی لە ساڵی 2015 دا بەدەست هێناوە داوای پارێزبەندی نێودەوڵەتی كردووە دوای ئەوەی لەلایەن هاوڕێیەكیەوە ئاگادار كراوەتەوە كە كوڕەكەی كەتەمەنی 6 مانگانە لەمەترسیەكی گەورەدایە.

دوای ئەو هەڕەشانە هاوسەری پێشووی پاشای مالیزیا و شاجوانی روسیا ماڵەكەی خۆی كە لە مۆسكۆیە لەترسی ژیانی كوڕەكەی بەجێهێشتووە و چۆتە شارێكی تر لەو وڵاتە.

فوفودینا لە ئێستادا لە راگەیاندنەكاندا دەرناكەوێت و دۆسیەكەی لەبارەی تێچووی یاسایی جیابونەوەكەی و منداڵەكەی راگرتووە و هەروەها دۆسیەی جێگیركردنی باوكایەتی منداڵەكەی لەدادگا كشاندۆتەوە.

فوفودینا پێشتر رایگەیاندوە كە ژنێكی نادیار لە رێگەی باوكیەوە كە پزیشكە پەیوەندی پێوە كردووە و داوای لێ كردوە بیبینێت و ئەو ژنە پێی راگەیاندووە كە دەبێت ئاگای لە رەفتارەكانی بێت و هۆشیاری پێداوە كە لە كەناڵەكانی راگەیاندن قسە نەكات.

شاجوانی روسیا و هاوسەری پێشووی محەمەدی پێنجەم پاشای پێشووی مالیزیا رایگەیاندووە ئەو ژنە پێی وتووە كە دوژمنە نهێنیەكان چاودێری دەكەن و دەبێت دۆسیەكەی لە دادگا بكشێنێتەوە. 
  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure